150 Farmuda  ١٥٠ فەرموودە icon

150 Farmuda ١٥٠ فەرموودە

EyeT Max
Free
5.0 out of 5
10,000+ downloads

About 150 Farmuda ١٥٠ فەرموودە

پڕۆژەی بەهای فەرموودە پڕۆژەیەکە تایبەتە بەخزمەتکردنی فەرموودە شیرینەکانی سەروەرمان محمد ﷺ، وە زیاتر ناساندنی گوفتارو ئاکاری پێغەمبەر ﷺ بە مسوڵمانانی ئەزیز بۆ ئەوەی تا بتوانین شوێنکەوتەی ڕاستەقینەی ئەو ناودارە بین، یەکێک لە کارەکانی پڕۆژەکە بریتی بوو لە ڕاگەیاندنی پێشبڕکێیەک لەسەرتاسەری کوردستان، کە بریتی بوو لە پێشبڕکێی لەبەرکردنی فەرموودەی پێغەمبەر ﷺ، سوپاس بۆخوا تا ئێستا چوار قۆناغی بەسەرکەوتوویی تێپەڕیوە، خۆشبەختانە کەسانێکی زۆر سوودیان لەم پڕۆژەیە بینیوە، بەهیوای ئەوەی خزمەتێکی بچووکی سەرداری ئەو ڕێبازە پاکەمان کردبێت. ئەم ئەپڵیکەیشنەی ئێستا لەبەردەستتانە یەکێکە لە بەرهەمەکانی پڕۆژە کە پێکهاتوە لە ١٥٠ فەرموودەی پێغەمەری خۆشەویست ﷺ بەمانای کوردیەوە، لەگەڵ ئەمەشدا فەرموودەکان و ماناکانیان بەدەنگێکی خۆش تۆمارکراون، بەپێی نێوەڕۆک و مانای فەرموودەکان دابەشکراون بەسەر کۆمەڵێک ناوونیشان. بەهیوای ئەوەی سوود بینین.

150 Farmuda ١٥٠ فەرموودە Screenshots